پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، ڕزگارکردنی 539 کۆچبەری ڕاگەیاند کە بەرەبەیانی ئهمرۆ هەینی لە باشووری دوورگەی کریت لە دەریای ناوەڕاستدا گیریان خواردبوو لەسەر بەلەمێکی کەشتیوانی.
گوتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووه، لە ڕێگەی بەلەمێکی دەوریەی سەر بە دەزگای پاسەوانی سنوور و کەناراوەکانی ئەوروپا (فرۆنتێکس) لە نزیک دوورگەی گاڤدۆس کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی کریتەوە دوورە، ڕزگارکراون.
پاسەوانی کەناراوەکان راشیگەیاندووە کە لە نێو ئەو کۆچبەرانەدا خەڵکی بەنگلادیش، پاکستان، میسر، ئێریتریا، سۆماڵ، سودان و خاکەکانی فەلەستین هەن.
گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشداوه کە بڕیاره كۆچبهرهكان بگوازرێنەوە بۆ شاری ڕێتیمنۆ لە دوورگەی کریت.
بەپێی یاسا و رێکارەکانی یەکێتیی ئەوروپا، هەموو ئهو كۆچبهرانه پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت پێش ئەوەی داواکاری مافی پەنابەرییان لەبەرچاو بگیرێت.
جێی باسه لهم وهرزهدا کۆچبەران هەوڵ دەدەن لە لیبیا بگەنە دوورگەی کریتی یۆنان بەمەبەستی چوونە ناو سنوورهكانی یەکێتی ئەوروپا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.