سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی پێنجشەممە سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەکەیان لە برۆکسل گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا 90 ملیار یۆرۆ وەک پاڵپشتیی دارایی پێشکەشی ئۆكراینا بکەن.
ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" رایگه‌یاندووه: گەیشتینه ڕێککەوتنێک و بڕیارێک پەسەندکراوە کە 90 ملیار یۆرۆ وەک پشتیوانیی دارایی پیشكه‌شی ئۆکراینا بكه‌ین بۆ دوو ساڵی داهاتووی 2026-2027
جێی باسه، هه‌ر له میانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆكانی ئه‌وروپا دوێنێ پێنجشه‌ممه زێلینسكی راشكاوانه داوای هاوكاری له هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به هانایانه‌وه نه‌یه‌ن ئه‌وا له چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو 2026 ئۆكراینا هیچ بره پاره‌یه‌كی له بودجه‌ی گشتیدا نامێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.