Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 12:20

لە گەرمیان 4 کەس کوژران و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان دوو بنەماڵەدا لەسەر کێشەی زەویوزار، 4 کەس کوژران و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، لە سنووری گەرمیان لەسەر کێشەی زەویوزار لەنێوان دوو بنەماڵەی گوندی "خاڵە بەگ" شەڕ و ئاڵۆزی ڕوویداوە.

شەڕەکە لە نزیک گوندی "چەمە بسمیلا" ڕووی داوە و لایەنەکانی شەڕەکە دوو خێزانی دانیشتووی گوندی "خاڵە بەگ"ـن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی شەڕەکەدا، 4 کەس گیانیان لەدەست داوە و 6 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی زانیاریی پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەلار، سێ لە کوژراوەکان بران و ئەوەی دیکەشیان ئامۆزایانە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.