ئه‌مڕۆهەینی ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا دووپاتی کردەوە کە تۆپی وه‌ستانی جه‌نگ لە ئۆکراینا و گۆڕەپانی ڕۆژئاوا دایه لە دانوستانەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی مۆسکۆ لەم چوارچێوەیەدا سازانێکی زۆری قبوڵکردووە.
لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساڵانەی خۆیدا كه له كۆتایی هه‌موو ساڵێك له كۆشكی كرێملین ئه‌نجامی ده‌دات و راسته‌وخۆ بۆ خه‌ڵك په‌خش ده‌كرێت ڤلادیمێر پووتین رایگه‌یاند: تۆپەکە بە تەواوی لە گۆڕەپانی نەیارانی ڕۆژئاوایی ئێمە دایە، سەرکردەکانی کیێڤ و سپۆنسەرە ئەوروپییەکانیان لە پلەی یەکەمدانه بۆ وه‌ستانی جه‌نگ.
پووتین ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ دانوستان و کۆتاییهێنان بە ململانێکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.