Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 17:49

دۆناڵد ترەمپ بودجەی بەرگریی ئه‌مه‌ریكای بە بڕی 901 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2026 په‌سه‌ند كرد

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا، یاسای رێپێدانی بەرگریی نیشتمانیی بۆ ساڵی 2026  (NDAA)ی بە بڕی 901 ملیار دۆلار واژوو کرد، کە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریاش دەگرێتەوە.

لە ڕێوڕسمی واژوو کردنی یاساكه‌دا کە لە کۆشکی سپی و دوور لە چاوی كامێراكان بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بوودجە گه‌وره‌كه‌ی بەرگریی واژوو کرد و کردی بە یاسا.

به‌ پێی یاساكه‌ بودجەی بەرگریی ئه‌مه‌ریكا‌ بڕەکەی 901  ملیار دۆلارە، لە هەمان کاتدا هەڵگرتنی یاسای قەیسەریشی لەخۆ گرتووه‌ کە سزاکانی سەر سووریای تێدایه‌. بەم شێوەیە بە واژووه‌کەی ترەمپ سزاکانی سەر سووریا بە فەڕمی هەڵگیران.

ئەمریکا بە فەڕمی یاسای قەیسەری بۆ سزاکانی سەر سووریا هەڵوەشاندەوە. ئامانج لەم بڕیارە پشتگیری کردنی حکوومەتە نوێیەکەی سووریایە بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع کە لە ئازاری 2025 دامەزرا و خۆشکردنی ڕێگایە بۆ گەڕانەوەی وەبەرهێنان و هاوکارییە بیانییەکان بۆ ئەو وڵاتە.

بوودجە نوێیەکەی ئەمریکا جەخت لە ڕکابەریی رووسیا و چین دەکاتەوە، بە تەرخان کردنی 400 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا، یه‌ك ملیار بۆ تایوان و 1،5 ملیار بۆ فلیپین. هاوکات سنووردارکردنی تووندی بۆ مامەڵە تەکنەلۆجییەکان لەگەڵ چین و پاراستنی ژمارەی سەربازەکانی لە ئەورووپا له‌خۆگرتووه‌.

هاوکات بوودجەکە پشتیوانیی داراییی تەواو بۆ سیستمە بەرگرییەکانی ئیسرائیل دابین دەکات. هه‌روه‌ها بڕیارەکانی ساڵی 1991 و 2002 بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق (AUMF) هەڵدەوەشێنێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.