ئه‌مرۆ هەینی کیێڤ رایگەیاند کە پاشماوەی زیاتر لە هەزار ته‌رمی لە رووسیا وەرگرتووە کە مۆسکۆ دەڵێت سەربازانی ئۆکراینا بوونه کە لە شەڕەکاندا لەگەڵ سوپای رووسیادا کوژراون.
پرسی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی جەنگ و پاشماوەی ته‌رمی سەربازەکان لەو پرسانەدایە کە کیێڤ و مۆسکۆ لە مانگی شوباتی 2022 له دوای ده‌ستپێكه‌كانی جه‌نگ رێككه‌وتنیان له‌سه‌ری كردووه.
لە بەیاننامەیەکدا بارەگای هەماهەنگی ئۆكراینا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دیلەکانی جەنگ هاتووە : "ئەمڕۆ هەزار و سێ تەرمی سه‌ربازی ئۆكراینا كه له جه‌نگی رووسیادا كوژراون له‌لایه‌ن مۆسكۆوه ته‌سلیمی كیێڤ كرانه‌وه."
لای خۆیه‌وه، ڤلادیمێر مێدینسکی ڕاوێژکاری کرێملین ئاڵوگۆڕی نێوان مۆسکۆ و کیێڤی پشتڕاستکردەوە و لە تێلێگرامدا ئاماژەی بەوەدا کە له‌به‌رامبه‌ر پێدانه‌وه‌ی هه‌زاران ته‌رمی ئكۆراینا، لایەنی ڕووسیش پاشماوەی 26 سەربازی رووسیای له كیێڤ وەرگرته‌وه.
مەدینسکی راشیگەیاند کە ئاڵوگۆڕەکە بەهۆی ئەو رێککەوتنانە به‌ڕێوه‌چووه کە دانوستانکارانی ئۆکراینا و رووسیا لە سەرەتای ئەمساڵدا لە ئەستەنبوڵ ئەنجامیاندا.
لە دوای لەشکرکێشی رووسیا دەیان هەزاران سەربازی هەردوولا کوژراون، هەرچەندە هیچ لایەنێک بە بەردەوامی داتاکانی پەیوەست بە قوربانییەکان بڵاو ناکەنەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.