ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی د. بەرهەم ساڵح کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR).
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:-
برای بەڕێزم د. بەرهەم ساڵح، کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR):
بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مایەی خۆشحاڵیمانە کەسایەتییەکی کورد، ئەم پۆستە باڵایەی نەتەوەیەکگرتووەکان وەربگرێت کە دڵنیاین بەڕێزتان سەرکەوتووانە ئەم ئەرکە بەجێ دەگەیەنین.
وێڕای پیرۆزباییمان، هەموو پشتیوانییەکی خۆمان بۆ بەڕێزتان دەردەبڕین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/19
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.