سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح كرد بەبۆنە وەرگرتنی پۆستى کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
نێچیرڤان بارزانی لە پامە پیرۆزباییەكەدا رایدەگەیەنێت "بەبۆنەی وهرگرتنى پۆستى کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)ـهوه، له دڵهوه گەرمترین پیرۆزبایی له براى ئازيزم د. بهرههم ساڵح دەکەم، هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە جيهانى و مرۆییيهدا بۆ دەخوازم".
سەرۆكی هەرێم راشیگەیاندووە "وەرگرتنی پۆستێکی باڵای نێودەوڵەتی لەم ئاستەدا، نیشانەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە توانا و ئەزموون و پێگەی سیاسی و دیپلۆماسیی بەڕێزيان. مایەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کە بهڕێزيان سەرپەرشتیی یەکێک لە گرنگترین دۆسیە مرۆیییەکانی جیهان دەکات".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاندووە "دڵنیام بەو ئەزموونە دەوڵەمەندەی هەيانە، دەتوانن ڕۆڵێکی كارا و كاريگهر ببینن لە کەمکردنەوەی ئازاری پەنابەران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەسەر ئاستی جیهان. ئێمە لە کوردستان باشتر لە هەمووان درک بە ئازاری ئاوارەیی و گرنگیی ئەو ئەرکە دەکەین".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆتاییدا جەختیشی كردۆتەوە "هەموو پشتیوانییەکمان بۆ سەرکەوتنی بهڕێزيان دووپات دەکەینەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.