ئهمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی دوبەی داوای لە دانیشتووانی شارەکە کرد کە لە ژوورەوە بمێننەوە جگە لە حاڵەتەکانی پێویستییەکی زۆر نهبێت نهیهنه دهرهوه، ئهوهش بههۆی پێشبینی كردنی بارینی بارانێکی بەخوڕ لە شارەکەدا، کە ساڵی رابردوو بارانبارینی پێوانەیی بەخۆیەوە بینی.
ئەم هۆشدارییە دوای چەند کاتژمێرێک دێت کە بارانێکی بەخوڕ ئیماراتی گرتووهتهوه و بەهۆیەوە لافاو لە شەقامەکاندا دروستبووه.
له روونكردنهوهكهی پۆلیسی شاری دوبهی ئهوهش هاتووه: "بەهۆی هەڵاوسانی چاوەڕوانکراوی کەشوهەوا لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، تکایە خۆپارێزی بکەن و مەچنە دەرەوە تەنها لە حاڵەتەکانی پێویستییەکی زۆردا نەبێت تا نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی".
لای خۆیهوه، سەنتەری نیشتمانی کەشناسی لە ئیمارات هۆشداری دا لە بارینی بارانبارین لە سەرتاسەری وڵات لە پێنجشەممە تا هەینی، لەنێویاندا لە دوبەی و ئەبوزەبی پایتەخت.
هەروەها ههر ئهمرۆ پێنجشهممه له وڵاتانی دیکەی کەنداویش بارانێکی زۆر باریوە، لەنێویاندا سعوودییە و قەتەر کە باران بارین بووەته هۆی هەڵوەشاندنەوەی یارییەکی جامی عەرەبی.
جێی باسه، له مانگی نیسانی ساڵی رابردوو 2024 بارانبارینی پێوانەیی لە ئیمارات تۆماركرا و لافاوێکی زۆر ماڵەکانی شاری دوبهی گرتهوه و شەقامەکانی کردە رووبار و زیانی ماددی زۆری لێكهوتهوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.