Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 05:19

ترەمپ رێگە لە هاندەرانی 15 وڵات دەگرێت لە یارییەكانی مۆندیال سەردانی ئەمریكا بكەن

کوردستان TV
100%

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا تا ئێستا بڕیاری رێگریكردن لە هاندەرانی 4 وڵات دەركردووە لە یارییەكانی مۆندیالی 2026 سەردانی وڵاتەكەیان بكەن، رەنگە ئەم رێگەگرتنە بۆ 15 وڵات بەرز بكرێتەوە.

بڕیارە یارییەكانی مۆندیالی 2026 لە یاریگەكانی ئەمریكا و كەندا و مەكسیك لە رێكەوتی 11ی حوزەیران تا 19 تەمووزی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

مۆندیالی 2026 بۆ یەكەمجار بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا ناوی 42 هەڵبژاردە یەكلایی بووەتەوە، 6 هەڵبژاردەكەی دیكە بەشێوەی پاشكۆی ئەوروپا و جیهان سەردەكەون كە لەنێویاندا هەڵبژاردەی عێراق هەیە و یارییەكان لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچن.

رۆژنامەی (ئیندیپێندت)ی ئینگلیزی بڵاوی كردۆتەوە: كۆشكی سپی ئەمریكا لە نوێترین بڕیاریدا رێگەی لە هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال و كۆتدیڤوار گرت بێنە وڵاتەكەیان، پێشتریش بڕیاری رێگەگرتنی لە هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و هاییتی دەركردبوو.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە چاوەڕوان دەكرێت رێگرییەكانی ئەمریكا بۆ هاندەرانی 15 هەڵبژاردەی جیهان درێژ بكرێتەوە.

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هۆكاری ئەم رێگرییانەی بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ترسی نەگەڕانەوەی هاندەرانی ئەو وڵاتانە گەڕاندۆتەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.