Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 22:12

بارەگای بارزانی: سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین یارمەتییان گەیاندووەتە چەمچەماڵ

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوێكدا سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكات كە یارمەتییان گەیاندووەتە لێقەوماوان و زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ.

لە راگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانیدا هاتووە "گەیاندنی هاوكاری بۆ چەمچەماڵ نموونەی بەرزی هاوسۆزی و هاودەنگیی نەتەوەیی و نیشتمانیی نێوان کوردستانییانە و جێگەی پێزانینێکی زۆرە".

دەقی راگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 دوابەدوای بارینی بارانێکی زۆر و ڕوودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری، ڕێکخراوەکان و هاووڵاتییان و خەڵکی کوردستان بە گشتیی و لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرفراوان یارمەتیی لێقەوماو و زیانلێکەوتووانی ئەو ڕووداوەیان دا، لێرەدا سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە یارمەتییان گەیاندووەتە لێقەوماو و زیانبارانی لافاوەکە، ئەوە نموونەیەکی بەرزی هاوسۆزی و هاودەنگیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی نێوان کوردستانییانە و جێگەی پێزانینێکی زۆرە.

هیوای ئارامی و سەلامەتی بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویستی کوردستان دەخوازین.

بارەگای بارزانی

18ی کانوونی یەکەمی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.