Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 01:32

ئێران: دوای جەنگی 12 ڕۆژە بەرهەمهێنانی مووشەک بۆ ساتێکیش نەوەستاوە

کوردستان TV
100%

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، هێڵەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک لە وڵاتەکەیان دوای "جەنگی 12 ڕۆژە"، بە وتەی ئەو "بۆ ساتێکیش" دانەخراون و نەوەستاون.

ئەبولفەزل شکارچی، ڕۆژی چوارشەممە لە زانکۆی پیشەسازیی شەریف جەختی کردەوە ئێستا هێڵەکانی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی لە وڵاتەکەدا چالاکن.

بەدوای جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەشێک لە سیستمی بەرگریی ئاسمانی و دامەزراوە مووشەکییەکانی ئێران زیانیان بەرکەوت. لە بەرامبەردا، تاران سەدان مووشەکی بالیستیک و درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کرد؛ هەرچەندە زۆربەیان لەلایەن بەرگریی ئیسرائیلەوە خرانە خوارەوە، بەڵام بەشێکیان بەر ناوەندە سەربازی و شارەکانی ئەو وڵاتە کەوتن و زیانی زۆریان لێکەوتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاران بە شێوەیەکی چالاک هەوڵی نۆژەنکردنەوەی توانای مووشەکیی خۆی دەدات.

کۆماری ئیسلامی بۆ بەرهەمهێنانی بە کۆمەڵی چەک و کەرەستەی سەربازی، ناچارە بەشێک لە کەرەستە سەرەتاییەکان و ئامێرە پێویستەکان لە دەرەوە هاوردە بکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سزا توندە نێودەوڵەتییەکان بەربەستی گەورەیان لەبەردەم دابینکردنی ئەو پێداویستییانە بۆ ئێران دروست کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.