Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 02:46

تۆمەتباری شێواندنی گۆڕستانی کریستیانەکان لە شەقڵاوە دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند کە هەستابوو بە شکاندن و شێواندنی کێلی گۆڕەکانی گۆڕستانی کریستیانەکان لە قەزای شەقڵاوە و ئاشکرای کرد، تۆمەتبارەکە لەژێر کاریگەریی مەی ئەو کارەی کردووە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی 13ـی کانوونی یەکەمی 2025، چەند کێلێکی گۆڕستانی کریستیانەکان لە شەقڵاوە شکێندران، تیمەکانیان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان ناسنامەی ئەنجامدەری ئەو کردەوەیە بە ناوی (حوسێن ساڵح مستەفا) ئاشکرا بکەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، تۆمەتبارەکە لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ڕایگەیاندووە کە "لەژێر کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکاندا" ئەو کردەوەیەی ئەنجام داوە.

ئەنجوومەنی ئاسایش ئاماژەی بە پێشینەی تاوانی ئەو کەسە کردووە و ڕوونی کردووەتەوە: "تۆمەتبارەکە لە ساڵی 2022 بە تۆمەتی سووتاندنی مەرقەدێک لەناو بازاڕی هەولێر دەستگیر کراوە و دوای وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی، ئازاد کراوە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.