ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری ژمارەی حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی تشرینی دووەم (11) ڕاگەیاند.
ئاژانسی ههواڵی عێراقی بڵاویكردووهتهوه، ئهنجوومهنهكه له بهیاننامهیهكدا رایگهیاندووه: کۆی گشتی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری بۆ مانگی 11ی ئهمساڵ گەیشتووەتە 26 هەزار و 129 گرێبەست، لەکاتێکدا حاڵەتەکانی جیابوونەوە 5 هەزار و 805 حاڵەت بووە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان.
له بەیاننامەکەی ئهنجوومهنی دادوهری عێراقدا ئهوهش هاتووه: بەغدای پایتەخت لە پێشەنگی لیستی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوە دێت، بەجۆرێک سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ڕەسافە (3961) گرێبەستی هاوسەرگیری و (1239) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووە، هاوکات دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/کەرخ (3132) گرێبەستی هاوسەرگیری و (920) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووە.
لەدوای ئەوانیش سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا دێت کە (2819) گرێبەستی هاوسەرگیری و (389) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.