Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 13:06

لەسەر پەیوەندی هاووڵاتییەک، مەترسییەک لە بازیان دوورخرایەوە

کوردستان TV
100%

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، دوای وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگەی هێڵی گەرمی (182)، توانیان مەترسی دوو پارچە تەقەمەنی لە سنووری شارۆچکەی بازیان دووربخەنەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی کانوونی یەکەم، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک پەیوەندی بە دەزگای مینەوە کردووە، تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە گەیشتوونەتە گوندی "باڕۆیی بچوک" لە بازیان.

تیمەکە توانیویانە دوو گولـلە هاوەنی "82 ملم" بە سەلامەتی هەڵبگرنەوە و بۆ شوێنێکی پارێزراو بیگوێزنەوە تاوەکوو لە داهاتوودا لەناو دەبرێن.

دەزگای مین داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە کاتی بینینی هەر جۆرە تەقەمەنی و پاشماوەیەکی جەنگی، پەیوەندی بە ژمارە (182)ەوە بکەن کە پەیوەندیکردن پێیەوە بێبەرامبەرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.