Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 06:06

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم ڕەوانەی بەغدا کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی 2025 ڕەوانەی بەغدا کراوە.

ڕۆژی سێ شەممە  16 ی کانوونی یەکەمی  2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی ئەم وەزارەتەوە ڕەوانەی شاری بەغدا کرا و بڕیارە سبەی چوارشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.

بەپێی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دوای گەیشتنی لیستی مووچە، فەرمانگەی وردبینی و چاودێریی دارایی عێراق دەست بە پێداچوونەوەی وردی ناوەکان و بڕی پارەکە دەکەن؛ ئەم پرۆسەیە بەپێی ئەزموونی مانگەکانی ڕابردوو، چەند ڕۆژێک تا هەفتەیەکی پێ دەچێت تاوەکو فەرمانی خەرجکردنی پارەکە دەردەچێت.

ئەمە دوا لیستی مووچەی ساڵی 2025ـ دەبێت  و ئەمە لە کاتێکدایە کە بەغدا هێشتا مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.