بەگوێرەی پێشبینییەكان شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین بەڕێوەیە و لە بەرەبەیانی سبەی سێشەممە لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی: درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتەكانی بەرەبەیان شەپۆڵێکی دیكەی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و مووسڵ دەگرێتەوە، سەرەتا بارانبارینەکە بەشێوەی نمەباران دەست پێ دەکات، بەڵام لە کاتەکانی خۆرهەڵاتن بەدواوە بۆ نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند یاخود بارانی بەخوڕ.
راشیگەیاند: شەپۆڵە بارانبارینەكە لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ دوای نیوەڕۆ دەگاتە هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و سلێمانی بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفربارین دەست پێ دەکاتەوە و ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئەگەری بەفربارینێكی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفڕی سیلیزی هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.