بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و شوفێران كە ئەمشەو تەمومژ لە هەولێر زیاتر دەبێت و لە هەندێك شوێن مەودای بینین كەمتر لە 100 مەتر دەبێت.
كەشناسی رایگەیاند: سەبارەت بەو تەمومژەی ئێستا کە سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتۆتەوە تا سبەی بەیانی سێشەممە کاتژمێر 10 بەردەوامی دەبێت.
هەروەها رایگەیاند: کاریگەری ئەو تەمومژە ئەمشەو زیاتر دەبێت و بە گشتی مەودای بینین زۆر کەم دەبێتەوە.
كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: ئەمشەو مەودای بینین لە هەولێر بۆ 1کم و لە هەندێك شوێن کەمتریش دەبێتەوە بۆ خوار 100 مەتر.
جەختیشی كردەوە كە مەودای بینینی ئێستای سەنتەری پاریزگای هەولێر 100 مەتر و سەنتەری پارێزگای دهۆکیش 7 کیلۆمەترە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.