ئەمڕۆ دووشهممه وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(11) خراوهته سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
ئهوهش هاتووه: هەر ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەست کراوە بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی سێشەممە بەرواری 16ی کانوونی یەکەمی 2025 دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.
وهزارهتی پێشمهرگه راشیگهیاندووه: لەم مانگەدا زیاتر لە 97٪ ئەفسەر و پلەداری پێشمەرگە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
وهزارهتی پیشمهرگه داواش لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هاوولاتییانی ئازیزی کوردستان دەکات کە مالپەڕ و هەژمارە فەرمییەکانی سۆشیال میدیای وەزارەتی پێشمەرگە بکەنە تاکە سەرچاوەی پشتڕاستکراوی وەرگرتنی زانیاریەکان.
هەروەها سەرنجی هەموان بۆ ئەوە ڕادەکێشین کە لە وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لە پەیجە فەیک و ساختەکان دووربکەونەوە، چونکە مەبەستیان بەلاڕێبردنی ڕای گشتی و شێواندنی راستییەکان و دروستکردنی پشێوی و بێ متمانەییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.