Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 01:21

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلومات و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت لە گوتەیەکدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنەکانی لەدایکبوون و ساڵی نوێ، هیوای خواست ساڵی نوێ ساڵی خۆشی و شادی و ئاشتی و ئارامی بێت بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی دا کە 2025 ساڵی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم و بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوت بووە، بەڵام بە داخەوە لەم ڕۆژانە کارەساتی سروشتی ڕووداوی لافاویش لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بە تایبەتی چەمچەماڵ ڕووی دا.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.