ئه‌مڕۆ یەکشەممە خەلیل ئەلحەیا، سەرکردەی حەماس لە کەرتی غەززە دووپاتی کردەوە کە هه‌ڵگرتنی چەک مافێکی ڕەوا و کراوەیە بەڕووی پێشنیارەکان کە دەیانپارێزێت، لە کاتێکدا ئیسرائیل پێداگری لەسەر داماڵینی چەکەکانیان دەکات.
لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی 38 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەکە، خه‌لیل ئه‌لحه‌یا گوتی، بەرخۆدان و چەکەکانیان مافێکی ڕەوایە کە یاسا نێودەوڵەتییەکان زامنیان کردووە، ئێمە کراوەین بۆ لێکۆڵینەوە لە هەر پێشنیارێک کە ئەم مافە بپارێزێت لە هەمان کاتدا مسۆگەرکردنی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی ببێته واقیع.
لای خۆیه‌وه، ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، حەماس لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی قۆناغی دووه‌می ئاگربەستدا کە لە ژێر فشارەکانی ئەمریکادا و بە نێوەندگیری قه‌ته‌ر و میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر به‌ستن و هه‌ڵپه‌ساردنی چه‌كه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش هاتووه: مه‌رجی حه‌ماس بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی چه‌كه‌كانیان ئاگربەستێکی درێژخایەنه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.