ئه‌مڕۆ شەممە حكوومه‌تی رووسیا رایگەیاند، لە شەوێکدا بە مووشەکی هایپەرسۆنیک دامەزراوەی پیشەسازی و وزەی ئۆکراینایان كردووه‌ته ئامانج، ئەمەش وه‌ك تۆڵەسەندنەوە لە هێرشەکانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئۆکراینا بۆ سەر "ئامانجە مەدەنییەکان" لە رووسیا .
وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، "هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر سوپای ئۆکراینا و دامەزراوەی پیشه‌سازی و وزەی ئۆکراینا ئەنجامداوە.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیادا ئه‌وه‌ش هاتووه: چەکی مووشەکی هایپەرسۆنیکی کینژال وەک تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشە تیرۆریستییەکانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئۆکراینا بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان لە رووسیا به‌كارهاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.