لە پەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی لە تورکمانستان، سەرۆکانی ڕووسیا و ئێران جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە و تاران پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنە ستراتیژییەکە دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 12ـی کانوونی یەکەم، ڤلادیمێر پوتن لە دیدارێکدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و تاران لە بەرەو پێشچووندایە".
پوتن ئاماژەی بەوەکرد، هەردوولا سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ فراوانکردنی هەناردە و گواستنەوەی گاز و کارەبا، هەروەها پەرەپێدانی پڕۆژەی ئەتۆمیی بوشەهر و کاراکردنی ڕێڕەوی گواستنەوەی باکوور-باشوور.
لای خۆیەوە، مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بە تەواوی پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پەیماننامە ستراتیژییە گشتگیرەی کە بۆ ماوەی 20 ساڵ واژۆ کراوە و لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.