بەداخەوە بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە، دوو هاووڵاتی لە ناحیەی شۆڕش-ی سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لەدەست دا و زیانی ماددیش بەر ماڵی هاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکوومەت کەوتووە.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییم ڕاسپاردووە کە بەهانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.