ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی و تەواوی ستافی بارەگای بارزانی لە ڕێگەی ئۆنڵاین دەنگیان دا بە هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەری وەرزشی لەسەر ئاستی جیهان.
لەم ڕێگەیەشەوە، داوا لە هەموو کورد و کوردستانییەک دەکرێت لە هەر شوێنێکی جیهان بن، پێکەوە بەشداری بکەن لەم دەنگدانە کە لە ماڵپەری یەکێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) دانراوە.
ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی تۆپی پێی ئاسیا و عێراقدا یانەی وەرزشی زاخۆ وەکو یەکەم یانە بەربژێرکراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەر لە جیهاندا بۆ ساڵی 2025.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.