سوپای پاسدارانی ئێران ئهمڕۆ شەممە رایگەیاند، کە دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا لە ئاوەکانی کەنداودا گرتووە، دوای ئەوەی کەشتییەکە ڕۆژی هەینی لەناکاو ڕێڕەوی خۆی لە گەرووی هورمز گۆڕیوه و بەرەو ئاوەکانی کۆماری ئیسلامی دەڕۆیشتووه.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سوپای پاسەوانانی هێزی دهریایی ئێران بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: یەکەکانی دەستێوەردانی خێرای هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران، بە کارکردن بە فەرمانی دادوەری بۆ دەستبەسەرداگرتنی باری کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی تالارا کە ئاڵای دوورگەکانی مارشالیان لەسەرە، چاودێری جوڵەی کەشتییەکەیان کردووە، ڕێگرییان لێکردووە .
ئاماژە بەوەشكراوه: کە کەشتییەکە پێشێلکارییەکی یاسایی كردووه بە گواستنەوەی بارێکی زۆری بێ مۆڵەت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئهوهش هاتووه: کەشتییەکە 30 هەزار تۆن بەرهەمی پترۆکیمیایی هەڵگرتووە و ویستوویهتی بەرەو سەنگافورە بڕوات.
ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" ی زمانحاڵی حكوومهتی تاران رایگهیاندووه: دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکە لە دهرهوهی کردەوەی پێکدادان و تووندوتیژی لەگەڵ سهرنشینانی سهر كهشتییهكه بووه.
ئاژانسەکە ئاشكراشی كردووه: "ئەو بارەی دەستی بەسەردا گیراوە نزیکەی 30 هەزار تۆن بەرهەمی پترۆکیمیایی سەر بە ئێران لەخۆدەگرێت کە بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ سەنگافورە دەگوازرانەوە".
بەگوێرەی ئاسایشی دەریایی ئێران، کەشتییەکە لە عەجمان لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوە بەرەو سەنگافورە ڕۆیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.