Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 01:31

کورتهێنانی بودجەی ئێران تا بەر لە نەورۆز دەگاتە 25 ملیار دۆلار

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی پلان و بودجەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و فرشتنی نەوت بە ڕێژەیەکی کەمتر لە ڕێژەی پێشبینیکراو، تا بەر لە نەورۆز کورتهێنانی بودجە دەگاتە 25 ملیار دۆلار.

هادی قەوامی بە ئاژانسی مێهری راگەیاند بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئێران لە 7 مانگی رابردوودا نزیک 12 ملیار دۆلار کورتهێنانی بودجەی هەبووە و ئەگەر دۆخەکە هەر وا بەردەوام بێت ئەم کورتهێنانە تا بەر لە نەورۆز دەگاتە 25 ملیار دۆلار.

بە گوتەی قەوامی لە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا پێشبینی کرابوو ڕۆژانە 1 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت و نرخی هەر بەرمیل نەوتیش بە 60 دۆلار دانبرابوو بەڵام بە کردەوە لە ماوەی شەش مانگی بەهار و هاویندا، ئێران ڕۆژانە 1 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و تێکڕای نرخی هەر بەرمیل نەوتیش 51 دۆلار بووە.

حەفتەی ڕابردوو ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد داشکاندنەکانی ئێران بۆ کڕیارانی نەوتی ئەم وڵاتە لە چین گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژووی خۆیدا و ئەم وڵاتە بۆ قەرەبوو کردنەوەی مەترسییەکانی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر کڕیارەکان، نەوتەکەی بە 10 دۆلار هەرزانتر لە نرخی بازاڕ دەفرۆشێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.