Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:14

مۆسكۆ بۆ واشنتن: تاقیکردنەوه‌ی ئەم دواییەی رووسیا بۆ چەکی ئەتۆمی نەبووه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی رووسیا ئه‌مرۆ پێنجشەممە پشتڕاستی کردەوە کە تاقیکردنەوەکانی ئەم دواییەی مۆسکۆ بۆ چەکی ئەتۆمی نەبووه‌، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی دەرکرد وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌ دژی رووسیا.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا ئه‌مرۆ پێنجشەممە بە ئاماژەدان بە بەرنامەکانی تاقیکردنەوەی ئه‌تۆمی کە لە لایەن وڵاتانی دیکەوە، بەبێ ئەوەی ناوی رووسیا بێنێت پاساوی بۆ هەنگاوەکەی هێنایەوە.

مۆسکۆ لەم دواییانەدا تاقیکردنەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەریایی ئه‌نجامدا كه‌ توانای ئەتۆمیی و مووشەکی کروزی بە بەهێزی ئەتۆمیی هه‌یه‌ خسته‌ڕوو.

هاوكات، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین ئه‌مرۆ پێنجشەممە رایگەیاند، "سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی پۆسێدۆن و بورێڤێستنیک، هیوادارین دۆناڵد تره‌مپ بە شێوەیەکی دروست ئاگادارکرابێتەوە له‌وه‌ی تاقیکردنەوەکان بە هیچ شێوەیەک به‌ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی چه‌كی ئه‌تۆمیی نه‌بووه‌."

جەختیشی لەوە کردەوە، هەموو وڵاتان ئارەزووی پەرەپێدانی سیسته‌می بەرگریی دەکەن، بەڵام ئەم تاقیکردنەوانەی ئەم دواییەی رووسیا به‌ تاقیکردنەوەی چه‌كی ئەتۆمیی هه‌ژمار ناكرێن."

پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆک تره‌مپ ئاماژەی بە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی گوماناوی لە وڵاتانی دیکە کردووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەبارەی ئەنجامدانی ئەو جۆرە تاقیکردنەوانە بەدەست نەگەیشتووە".

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.