Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 07:02

یەکێتیی ئەوروپا داوای رێزگرتن لە ئاگربەستی غەززە دەکات

کوردستان TV
100%

یەکێتیی ئەوروپا ئه‌مڕۆ چوارشەممە داوای لە هەموو لایەنەکان کرد لە غەززە کە ڕێز لە ئاگربەست بگرن، هاوکات تێرێزا ریبێرا، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، هێرشە نوێیەکانی ئیسرائیلی ئیدانە کرد کە زیاتر لە 100 کەس گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاژانسی هه‌واڵی " فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تێرێزا ریبێرا کە بەرپرسی سیاسەتی کێبڕکێیە لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" نوسیوویه‌تی : "پێویستمان بە دەرفەتێکە بۆ ئاشتی نەک بیانووی هەڵکوتانە سەری زیاتر".

لای خۆی، ئەنوەر ئەلعەونی، گوتەبێژی ستافی دیپلۆماسی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، بانگەوازی خۆمان بۆ هەموو لایەک، هەموو لایەنەکان دووپات دەکەینەوە کە بەردەوام بن لە ڕێزگرتن لە ئاگربەست.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ چارەسەرێکی سەربازیی بۆ ئەم ململانێیە نییە و کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەم سووڕە خراپەی تووندوتیژی و مردن و لەناوچوون بهێنرێت.

جێی باسه‌ ،  27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا کە بە قووڵی دابەشبوون لەسەر پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دوای هێرشە بێ وێنەیەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 کە شەڕی غەززەی لێکەوتەوە، کێشەیان هەبووە بۆ ئەوەی رۆڵی کاریگەر ببینن له‌ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی غه‌ززه‌.

سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، کە ئاگربەست لە غەززە دەستپێدەکاتەوە دوای ئەوەی زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر دەیان ئامانج ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش لە کاردانەوەی کوشتنی سەربازێکی سوپای ئیسرائیل به‌ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.

بەگوێرەی ئاماری بەرگریی شارستانی لە غەززە، ئەم هێرشانه‌ی ئه‌مرۆی سوپای ئیسرائیل بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 کەس.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.