ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 29ی تشرینی یەکەمی 2025 له شاری دهۆك، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی شاری دهۆك كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به ره‌وشی ئێستا و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له كوردستان و عێراق، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ساڵی 1991 له كاتی راپه‌ڕین كه‌س بیری له هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌كرده‌وه و ئێمه باسمان له هه‌ڵبژاردن كرد. ئەوەشی دووپاتی كرده‌وه کە پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵك و هاووڵاتی هه‌بووه و پارتی هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه تا دوا هه‌ڵبژاردن هه‌ر یه‌كه‌م بووه.
هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە پارتی هه‌میشه خۆی به به‌رپرسیار زانیوه و هیچ كاتێك له به‌رپرسیاریه‌تی ڕای نه‌كردووه و به‌رپرسیارییه‌تیشی نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی كه‌س، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیارییه‌تیی خه‌ڵكی دیكه‌شی هه‌ڵگرتووه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست كه دوای هه‌ڵبژاردن، دۆخه‌كه باش ببێت و بگۆڕدرێت و هیوای خواست كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رۆك بارزانی دووباره سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگرییان به‌رامبه‌ر هه‌موو پیلانه‌كان و نه‌ناردنی مووچه و سه‌لماندییان كه بۆ هیچ شتێك سه‌ردانانه‌وێنن.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا، سه‌رۆك بارزانی باسی له ده‌ستووری عێراق كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستووره وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. هه‌ر له‌سەر بابه‌تی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك گرنگی خۆی هه‌یه و ده‌بێ ئه‌مجاره‌ش هێز و گه‌وره‌یی پێگه‌ی پارتی نیشانی هه‌مووان بده‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش ویژدانی هه‌بێت، ده‌زانێت مه‌سه‌له‌ی پاراستن و ئه‌ركی پاراستنی كوردستان له ئه‌ستۆی كێیه و ده‌شزانێت ئه‌و خزمه‌ته‌ی له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری و ئاسایش و سه‌قامگیری و ئابووری و بوژانه‌وه و پێشخستنی ژێرخانی كوردستان و پڕۆژه‌ی ستراتیژی و پێشخستنی كه‌رتی رێگه‌وبان و گه‌شتیاری كراوه، پارتی كردوویه‌تی كه ئه‌مانه به ئاسانی به‌ده‌ستنه‌هاتوون. هه‌روه‌ها باسی له پاراستنی ئاو و گرنگی پڕۆژه‌ی به‌نداو و پۆنده‌كان كرد كه بۆ داهاتووی كوردستان له بواری ئاودا گرنگیی زۆریان هه‌یه و خه‌ڵك له داهاتوودا ده‌زانێت كه چ كارێكی گه‌وره كراوه.
فه‌رهه‌نگ و كلتوری پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوو و له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختی له شانازیكردن به‌م فه‌رهه‌نگه مه‌زنه له كوردستان و زیاتر چه‌سپاندن و به‌رده‌وامیدان به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه.
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی باسی له به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد به پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و هیواشی خواست هه‌رچی زووتره حكوومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت.
سه‌رۆك بارزانی داواشی كرد كه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئارامی و هێمنی و دوور له توندوتیژی به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.