Erbil 31°C ھەینی 18 ئەیلوول 20:17

کابینەی نۆیەم ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای کوردستانی بۆ 4200 مێگاوات بەرز کردووەتەوە

کوردستان TV
100%

لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، 5 وێستگەی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دروست کراون و بەرهەمهێنان کارەبا بە وزەی پاک پەرەی پێ دراوە، بەمەش حکوومەت توانیویەتی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان دابین بکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەمدا بە دروستکردنی وێستگەگانی خورمەڵە، خەبات، گەرمیان، دێرەلۆک و بازیان و بەگەڕخستنەوەی وێستگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک توانیویەتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە 2360 مێگاواتەوە بۆ 4200 مێگاوات بەرز بکاتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی دەزگای میدیا و زانیاری، 550 مێگاوات لەم کارەبایەی زیاد کراوە لە وێستگەی هەڵمی، 500 مێگاوات لە وزەی پاک، 500 مێگاوات لە کۆمبایند سایکڵ و 290 مێگاواتیش لە وێستگەی سووتەمەنی بەرهەم دێن.

هەر لەم ماوەیەدا 3503 پرۆژە بۆ دابەشکردنی کارەبا و 61 پڕۆژە بۆ گواستنەوەی کارەبا جێبەجێ کراون و کۆی ئەم پڕۆژانە لەگەڵ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بوونەتە هۆی ئەوەی کابینەی نۆیەم بتوانێ لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکیدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ 4 ملیۆن هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

لە چوارچێوەی ئەم پرۆژانەدا تا کۆتایی ساڵی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و هەموو هاووڵاتییانی کوردستان لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.