سایلۆی سلێمانی داوا لە بەشێک لە جووتیاران دەکات سبەی سێشەممە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکانیان.سایلۆکە دەڵێت، تەنیا ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە کە ژمارەی پسوڵەکانیان لە نێوان 736 بۆ 839 دایە و بڕی گەنمەکەیان لە 50 تۆن کەمترە.
بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا داوا لەو جووتیارانە دەکات کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان ڕادەست کردووە، سبەی سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، ئەو جووتیارانەی بانگهێشت کراون، ئەوانەن کە ژمارەی پسوڵەکانیان (مستند) لە نێوان 736 بۆ 839 ـدایە.
سایلۆی سلێمانی جەختی کردووەتەوە، ئەم بەشە پارەیە تەنیا بەشی ئەو ژمارانە دەکات و داوای کردووە ئەو جووتیارانەی ژمارەی پسوڵەکانیان لە دەرەوەی ئەم بازنەیەدایە، سەردانیان نەکەن.
مەرجەکانی وەرگرتنی چەک:
1. پێویستە جووتیارەکە خۆی ئامادەبێت، یان کەسێک کە وەکالەتی فەرمیی پێ بێت.
2. پێویستە وەرگری چەک کارتی نیشتمانیی پێ بێت.
3. ئەم قۆناغە تەنیا ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە کە بڕی گەنمەکەیان 50 تۆن و کەمترە، ئەمەش لەسەر بڕیاری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە بەغدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.