Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 19:32

كۆشكی سپی له‌به‌رامبه‌ر وه‌رنه‌گرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ تره‌مپ هاته‌ ده‌نگ

کوردستان TV
100%

کۆشکی سپی لەسەر وه‌رنه‌گرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ دۆناڵد ترەمپ هاته‌ ده‌نگ و رایگه‌یاندووه‌، دۆناڵد تره‌مپ بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ واژۆکردنی رێککەوتننامەکانی ئاشتی لە سەرانسەری جیهاندا و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکان و ڕزگارکردنی ژیان.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە کۆشکی سپی رایگەیاندووه‌، "دۆناڵد ترەمپ سەرەڕای بەدەستنەهێنانی خەڵاتەکە، هێشتا باوەڕی بە پەیامەکەی هەیە لە بەدیهێنانی سەقامگیریی و ئاشتی جیهانی لە رێگەی دیپلۆماسییەتی کاریگەر و دەستپێشخەریی بوێرانەوە".

هەروەها دووپاتی کردەوە، "ترەمپ مرۆڤێکی ویژدان زیندووه‌ و دڵی لای مرۆڤایەتییە و بڕیار و توانای لەسەر وەرگرتنی بڕیارە سەختەکان وای لێکردووە کە کەسایەتییەکی نایاب بێت لە گۆڕەپانی سیاسی جیهانیدا".

ئەم لێدوانە لە چوارچێوەی ئەو مشتومڕە دێت کە لەسەر ناوی ئەو کەسایەتییانە هەیە کە پێشبینی دەکرا بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پاڵێوراو بن، چونکە لایەنگرانی ترەمپ پێیان وایە کە دەستکەوتە دیپلۆماسییەکانی، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شایەنی پێزانینی نێودەوڵەتین.

جێگای ئاماژەیە کە کۆتا وادەی پاڵاوتنەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2025 لە 31ی کانوونی دووەم کۆتایی هات، ئەمەش بەو مانایەیە کە هەر دەستکەوتێک کە ترەمپ دواتر بەدەستی بهێنێت، بۆ خەڵاتی ساڵی 2026 لەبەرچاو دەگیرێت، نەک 2025.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.