Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 00:03

فیلیپین.. بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلە رووی دا و هۆشداری لە روودانی تسۆنامی دەدرێت

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر لە باشووری فیلیپین رووی دا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هۆشداری روودانی تسۆنامیان لە ناوچەكە بڵاوكردۆتەوە.

چەقی بوومەلەرزەكە لە شارۆچكەیەك بە ناوی مانای لە نزیك دوورگەی مینداناو لە باشووری فیلیپین روویداوە.

تا ئێستا قەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكە بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام پێشبینی كراوە زیانێكی گەورەی مرۆیی و ماددی بەدوای خۆیدا هێنابێت.

ناوەندی ئاگاداركردنەوەی تسۆنامی فیلیپین هۆشداری داوەتە هاووڵاتییانی نزیك بوومەلەرزەكە كە مەترسی روودانی تسۆنامی هەیە بەهۆی ئەوەی بوومەلەرزەكە بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆڵێكی زۆر لە زەریای ئارام.

ئەمە لەكاتێكدایە كە 11 رۆژ بەر لە ئێستا بەهەمانشێوە بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە نزیك دوورگەی سیبۆ لە ناوەڕاستی فیلیپین رووی دابوو و لە ئەنجامدا 74 كەس گیانیان لەدەستدابوو و 72 هەزار خانوو و باڵەخانەش زیانیان بەركەوتبوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.