ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه لەنزيك گوندى زمزمۆك كە دەكەوێتە سەر ڕێگاى نێوان قەزاى بەردەڕەش بۆ شارەدێی دارەتوو ئۆتۆمبێلكى تايبەت و ماتۆڕسيكلێك پێكيان دادا و له ئاكامدا كه‌سێك گيانى لەدەستداو كەسێكى تريش بەسەختى بريندار بوو.
به پێی به‌دواداچوون و زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، هەردوو قوربانيیەكه كارى شوانكاره‌یان كردوه و به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بن.
ئه‌وه‌ش هاتووه: بەهۆى سەختى برینی بريندارەكه بۆ نەخۆشخانەى فرياكەوتى دهۆك گوازراوەتەوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.