سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا ئامادەیی و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بڕەودان بە هەماهەنگی و هاریکاری لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا نیشان دا.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازیی له کليمنس سمتنه‌ر، باڵيۆزى نوێى يه‌کێتيى ئه‌ورووپا له عێراق و شاندێکى ياوه‌رى، کرد.
له کۆبوونه‌وه‌يه‌کدا، نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ده‌ستبه‌کاربوونى له سمتنه‌ر کرد و هيواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوکارى و پشتگيرییەکی خۆيان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کانى هه‌رێمى کوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌رکه‌که‌ى ده‌ربڕى.
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ئاماده‌يى و ڕۆڵ و يارمه‌تييه‌کانى يه‌کێتيى ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان دووپات کردەوه و ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى کوردستانى بۆ بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاريکاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ يه‌کێتيى ئه‌ورووپا له بواره جياجیاکاندا، نيشان دا.
لاى خۆيه‌وە کليمنس سمتنه‌ر، باڵيۆزى نوێى يه‌کێتيى ئه‌ورووپا له عێراق، وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵيى به ده‌ستبه‌کاربوونى، سوپاسى هاوکارى و پشتگيريى هه‌رێمى کوردستانى له ئه‌رکى نێرده‌ى يه‌کێتيى ئه‌ورووپا له عێراق و ستايشى ڕۆڵى ئه‌رێنى و سه‌رکردايه‌تيى نێچيرڤان بارزانیی کرد و جه‌ختى له به‌رده‌واميى هاريکاريى يه‌کێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا کرده‌وه، به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا که بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
هاوکاريى ئه‌ورووپا بۆ عێراق بۆ په‌ره‌پێدانى ئابوورى، پرۆسه‌ى ديموکراسى و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و هه‌وڵه‌کانى پێکهێنانی کابينه‌ى نوێی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ دوايين پێشهاته‌کانى ناوچه‌که، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.