بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک دەڵێت، ڤاکسینی پەتای وەرزی گەشتووەتە دەستمان و داوا لە هاووڵاتییان دەکات سەردانی بنکە تەندروستییەکانی دهۆک بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک ئاگاداریی هاووڵاتییان دەکاتەوە، ڤاکسینی دژی ئەنفلەوەنزای وەرزی لە هەموو یەکە و بنکەکانی کوتانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییە سەرەتاییەکانی سەرانسەری پارێزگای دهۆک بەردەستە.
تەندروستی دهۆک دەڵێت، بۆ پاراستنی تەندروستی خۆتان لە کاریگەرییەکانی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای وەرزی، ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا باشترین ڕێکارە، بەتایبەتی بۆ ژنانی دووگیان، بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.