Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 00:27

ئاژانسی رۆیتەرز: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری دوو بەرپرسی پەیوەندیدار بە کەرتی نەوتی عێراق رایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق، لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان ڕێک کەوتوون و پێشبینی دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەش کردووە ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا ڕێگا بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نزیکەی 230 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژێکدا دەدات کە لە مانگی ئاداری 2023وە ڕاگیرابوو.

سەرچاوەکەی رۆیتەرز ئاشکراشی کردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی ئەیلوول دەست بە ڕێکارە تەکنیکییەکان دەکرێت بۆ ئامادەکردنی کارەکانی بۆریی گواستنەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردە کردنەوەی نەوت دەست پێ بکاتەوە.

بەرپرسانی عێراقی کە ئاگاداری ڕێککەوتننەکە بوون بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە پلانە سەرەتاییەکە داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە گەیاندنی لانیکەم ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە کاتێکدا ٥٠ هەزار بەرمیلی دیکە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بهێڵێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.