Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 19:28

گەنجێکی 21 ساڵ لە مەلەوانگەیەکی دهۆک خنکا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی ئەیلوول، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ خەڵکی کۆمەڵگەی دۆميزە، بۆ سەردان هاتبووە سەنتەری شاری دهۆک لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی شارەکەدا خنکا.

 گەنجەکە ناوی عومەر بەختیارە لەگەڵ خاڵی چووەتە مەلەوانگەکە و پێکەوە چوونەتە ناو ئاوەکە. دوای ئەوەی خاڵی گەنجەکە مەلەکەی تەواو کردووە و سەرقاڵی خۆشوشتن بووە، ئاگای لە برازاکەی نەماوە و لەو کاتەدا گەنجەکە خنکاوە.

دوای نزیکەی 20 خولەک ئینجا بە ڕووداوەکە زانراوە. لەکاتی ڕووداوەکەدا کاپتنی مەلەوانگەکە ئامادە نەبووە لە شوێنی ڕووداوەکە، تا بتوانێت فریاگوزاری پێشکەش بکات و ژیانی گەنجەکە ڕزگار بکات.

دوای ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری (122) دەگەنە شوێنی رووداوەکە دەبینن گەنجەکە خنکاوە، هەربۆیە تەرمەکەی بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی داد دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.