لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە پارێزگاكانی سووریا دیاری كرد.
ئەنجوومەنەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 5ی تشرینی یەكەمی 2025 (مانگی 10) هەڵبژاردنی پەرلەمان لە سووریا بەڕێوەدەچێت.
بڵاویشی كردەوە: دیاریكردنی ئەم وادەیە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەگوێرەی دەستووری ساڵی 2025ی سووریایە.
مانگی رابردوو لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا بڕیاری دابوو هەڵبژاردن لە هەرسێ پارێزگای حەسەكە، رەقە و سوەیدا بەهۆی ناسەقامگیری ئەمنییەوە بەڕێوەنەچێت.
پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بەڕێوەدەچێت كە سێیەکی ئەندامان لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری قۆناخی راگوزەر دەستنیشان دەکرێن.
کۆی گشتیی ئەندامانی پەرلەمانی سووریا 210 ئەندام دەبێت و بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.