شاندێکی پرۆگرامی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق (UNDP)، بە سەرۆکایەتيی یاما تورابی، سەردانی پەیمانگەی دادوەريی هەرێمی کوردستانی کرد و له‌لایان عوسمان یاسین عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریيه‌وه پێشوازی لێ کرا.
وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە دیدارەکەدا باسی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری و تایبەتمەندییەکانی کرا. هەروەها هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند خول و وۆرک‌شۆپێک، له‌سه‌ر بابه‌ته جیاجیاکانی په‌یوه‌ست، له بواری دادوه‌ری، وه‌کوو تاوانه ئه‌لیکترۆنییه‌کان و زیرەکيی دەستکرد و پرسی ژینگەیی و کاریگه‌رییان له بواری دادوه‌ریدا و ناوبژیوانی بازرگانيی نێودەوڵەتی و چه‌ندان بابه‌تی دیکه، گفتوگۆی لەسەر کرا.
شاندەکە ئاماده‌ييی خۆیان بۆ هاوکاریکردن و کاری هاوبەش لەگەڵ په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری ده‌ربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.