Erbil 31°C شەممە 12 ئەیلوول 08:53

گەشتی ترەمپ بۆ لەندەن زیاتر لە 200 ملیار دۆلار سەرمایەگوزاریی لێ کەوتەوە

کوردستان TV
100%

حکوومەتی بریتانیا رایگەیاند سەردانی فەرمیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ لەندەن، نزیک 205 ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی لە ناوخۆی بریتانیا لێ کەوتووەتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە ئەمە گەورەترین پەکێجی سەرمایەگوزاریی بارزگانییە کە لە ئەنجامی دیدارێکی حکوومییەوە هاتبێتە ئاراوە.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە ئەگەرچی حکوومەتی لەندەن نەیتوانی واشنتۆن لە سەپاندنی پێناسەی گومرکیی 25٪ بۆ بەرهەمەکانی پۆڵا و ئەلەمینیۆمی ئەم وڵاتە پاشگەز بکاتەوە بەڵام بەم سەردانەی ترەمپ، لەندەن سەرکەوتنێکی ئابووریی گەورەی بەدەست هێناوە.

ترەمپ لەم گەشتەیدا گەورەترین وەبەرهێنەرانی بواری تەکنەلۆژیا لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ، مایکرۆسۆفت، ئۆپێن ئەی ئای و ئەنۆیدیای لەگەڵ خۆی بردبوو. ئەم کۆمپانیایانە رایانگەیاندووە دەیان ملیار دۆلار بۆ دامەزراندنی بنکەی زانیارییەکانی ژیریی دەستکرد لە بریتانیا سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان دەکەن و وەک کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا رایگەیاندووە ئەم بڕیارە بە مانای "دەنگی متمانە بە ئابووری بریتانیا"یە.

حکوومەتی بریتانیا دەڵێ سەرمایەگوزاریی کۆمپانیاکانی ئەمریکا هەلی کار بۆ 7600 کەس دابین دەکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.