وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەرانبەر وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە سێ هاککەری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوەکانی عەلی ئاقامیری، ئاسر بەلاغی و مەسعود جەلیلی، 10 ملیۆن دۆلار خەڵاتی دیاری کرد.
پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەم سێ کەسە بە هۆی چالاکیی تێکدەرانەیان لە بواری سایبێرییەوە داواکراون. ئێف بی ئای دەڵێ ئەم سێ کەسە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لە کۆمپیوتەرێکی پارێزراو پیلانیان داڕشتووە و هەروەها بە ساختەکردنی شوناس و پشتیوانیی دارایی لە گرووپە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار کراون.
دادگایەک لە واشنتن لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو ئەم سێ کەسەی بە چەندین تاوانی پەیوەندیدار بە چالاکیی سایبێری تۆمەتبار کرد و بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکردن.
ئاژانسی ئاسۆشەتیتێد پرێس کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ڕاگەیاند لە دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، هێرشی گرووپە هاککەرەکانی سەر بە سوپای پاسداران بۆ سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا و لەوانەش بانکەکان، بەڵێندەرە سەربازییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان، پەرەی سەندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.