Erbil 31°C شەممە 12 ئەیلوول 07:49

هاتوچۆی سۆران: ئۆتۆمبێلێکی بێ تابلۆ کە نمایشی مەترسیداری دەکرد دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان TV
100%

هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMWـی رەش و جامڕەشی بێ تابلۆدا گرتووە، کە شۆفێرەکەی شەوانە لە شەقامەکانی شارەکەدا سەرکێشی کردووە و نمایشی مەترسیداری ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، تیمەکانیان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMWـی رەنگی رەش و جامڕەشی بێ تابلۆدا گرتووە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە شەوانە لە رێگە و شەقامەکانی شاری سۆران، بەتایبەتی لە گەڕەکی کانی، سەرکێشی دەکرد و نمایشی مەترسیداری ئەنجام دەدا.

هاتوچۆی سۆران هۆشداری دەداتە شۆفێرانی دیکەش و رایگەیاند: "تیمەکانمان دەست بەسەر هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگرن کە لە کاتی لێخوڕیندا پابەندی یاسا و بنەماکانی لێخوڕینی سەلامەت نابن و مەترسی دەخەنە سەر ژیانی خۆیان و هاووڵاتییانی دیکە".

لە کۆتاییدا راگەیێندراوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە "بە ئەرکی خۆمانی دەزانین دەست بەسەر هەموو ئۆتۆمبێلە سەرپێچیکارەکاندا بگرین بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.