لە دوو قوتابخانەی پارێزگای ئیربەد لە وڵاتی ئوردن، بەهۆی خواردنی لەفەی فەلافلەوە 23 قوتابی تووشی ژەهراویبوون بوون.
رووداوەكە لە یەك كاتدا لە دوو حانووتی قوتابخانە رووی داوە كە یەكێكیان قوتابخانەیەكی بنەڕەتییە.
بە گوێرەی میدیاكانی ئوردن، لەو 23 قوتابییەی ژەهراوی ببوون، 8 قوتابی پێویستیان بە مانەوە و خەواندن بووە، بەڵام ئەوانی دیكە دوای چارەسەری رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
لەبارەی رووداوەكە، وەزارەتی تەندروستیی ئوردن هاتووەتە سەرخەت و چەند نموونەیەكی لەفەی فەلافلەكانی بۆ پشكنین رەوانەی تاقیگەكان كردووە، هەروەها پشكنینی بۆ قوتابییەكانیش ئەنجام داوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئوردن ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو كرێكارانەی لە حانووتی قوتابخانەكان كاریان كردووە مۆڵەتی كار و پشكنینیان نەبووە.
جەختیشی كردەوە كە دوای رووداوەكە، هەردوو حانوونی قوتابخانەكە داخراون و لێكۆڵینەوەكانیش لەگەڵ خاوەنی شوێنەکە و كرێكارەكان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.