Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 10:46

پڕۆژەی رووناکی و پشتێنەی سەوزایی هێزی 31 ملیۆن داریان هەیە 

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو پرۆژەی ستراتیژی بنیات دەنێت کە تەنیا لە شاری هەولێر کاریگەریی ژینگەیی زیاتر لە 31 ملیۆن داریان دەبێت.
ڕۆژی چوارشەممە، 17ـی ئەیلول، پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، حکومەتی هەرێم دوو دارستانی ستراتیجی بنیات دەنێت یەکەمیان بینراوە (پشتێنەی سەوزایی) دووەمینیان نەبینراوە ( پڕۆژەی رووناکی) لە رێگەی نەهێشتنی مۆلیدەکان.
دارستانی یەکەم حەوت ملیۆن دار لەخۆ دەگرێت وەکوو باوەشێک دەوری هەولێر دەدات و جگە لەوە دەبێتە سەرچاوەیەکی ئابووریی گرینگ و هەلی کاریش دەرەخسێنێت، بە پێی ئامارەکان ئەم دارستانە 184 کیلۆمەتر دووجایە و ساڵانە توانای هەڵمژینی نزیکەی 210 هەزار تۆن گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆنی دەبێت.
دارستانی دووەم کە بە نەبینراو لەقەڵەم دەدرێ کاریگەرییەکەی لە دارستانی یەکەم کەمتر نییە. پڕۆژەی رووناکی بە کوژاندنەوەی هەزاران موەلیدەی ئەهلی ساڵانە بڕی 600 هەزار تۆن گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوای هەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە.
بەپێی ستانداردە جیهانییەکان، دارێکی پێگەیشتوو ساڵانە نزیکەی 25 کیلۆگرام گازی CO2 هەڵدەمژێت، بە ئەنجامدانی کردارێکی ژمێریاریی سادە، کەمکردنەوەی 600 هەزار تۆن CO2، هاوتایە لەگەڵ ئەو کارەی کە 24 ملیۆن دار لە ماوەی ساڵێکی تەواودا ئەنجامی دەدەن.
پارێزگای هەولێر لە کۆتاییدا ڕایگیاند؛ کۆی گشتیی ئەم دوو پڕۆژەیە، هێز و کاریگەریی ژینگەیی زیاتر لە 31 ملیۆن دار دەبەخشێتە هەرێمی کوردستان، ئەمە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەی کە حكوومەت نەک تەنیا یەک دارستان، بەڵکو دوو دارستانی گەورە لە یەک کاتدا دروست دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.