Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 12:00

دۆناڵد ترەمپ رێككەوتن لەگەڵ چین سەبارەت بە تیكتۆك رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتن لەگەڵ چین سەبارەت بە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك راگەیاند.

ترەمپ پێش سەردانەكەی بۆ بریتانیا، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: بەڵێ لەگەڵ وڵاتی چین لەسەر تیكتۆك رێككەوتووین.

سەرۆكی ئەمریكا هیچ زانیارییەكی لەبارەی رێككەوتنەكە ئاشكرا نەكرد.

پێشتریش سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاندبوو: پێش پەیوەندییە تەلەفۆنییە چاوەڕوانكراوەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و شی جین بینگ سەرۆكی چین كە بڕیارە رۆژی 19ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، پێویستە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر كاركردنی تیكتۆك لە ناوخۆی ئەمریكادا بكرێت.

راشیگەیاندبوو: نەك هەر لەسەر تیكتۆك، رێككەوتنی دیكەش لەبواری بازرگانی و پیشەسازیدا لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەكرێت.

تیكتۆك كە تۆڕێكی كۆمەڵایەتی چینییە و زیاتر لە دوو ملیار بەكارهێنەری هەیە، بڕیاربوو لە سەرەتای ئەمساڵ بەكارهێنانی لە وڵاتی ئەمریكا رابگیرێت، بەڵام دۆناڵد ترەمپ كاتێك بووە سەرۆكی ئەمریكا بڕیارەكەی راگرت.

دوایین وادەش بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسییەی تیكتۆك لە ناوخۆی ئەمریكا سبەی چوارشەممە 17/9/2025ـەیە و دەبێت بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە لەو وڵاتە یەكلایی بكرێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.