Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 06:56

مه‌سعود پزیكشیان: داوا لە وڵاتانی ئیسلامیی ده‌كه‌م پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن

کوردستان TV
100%

مەسعوود پێشەشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئه‌مڕۆ دووشەممە داوای لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامیی کرد کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل به‌ ته‌واوی بپچڕێنن، ئەمەش پێش کۆبوونەوەی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی لە قەتەر كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ تاوتوێکردنی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی هەفتەی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ده‌وحه‌.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "‌فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مه‌سعود پزیشكییان سه‌رۆككۆماری ئێران له‌ كاتی رۆیشتنی به‌ره‌و ده‌وحه‌ بۆ به‌شداری كردنی له‌ لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بۆ میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران گوتی : وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن پشت به‌ ئیسرائیل نه‌به‌ستن و  پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەم قەوارە درۆینەیە بپچڕێنن و تا دەتوانن یەکڕیزی و یەکگرتوویی خۆیان بپارێزن.

پزیشكییان هیوای خۆشی دەربڕی کە كۆبوونه‌وه‌ی لوتکەکەی ده‌وحه‌ بگاتە ئەنجامێک سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دژ بە ئیسرائیل.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.