Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 04:10

عەباس عێراقچی: هەر دانوستاندنێکی نوێ دەبێت لەسەر بنەمای رێزی بەرامبەر بێت

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە، بەڵام گەڕانەوە بۆ شێوازی گفتوگۆکانی پێش شەڕ مەحاڵە و هەر دانوستاندنێکی نوێ دەبێت لەسەر بنەمای رێزی بەرامبەر بێت.

ئەمڕۆ شەممە، 6ـی ئەیلوولی 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند: ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان بەردەوامە و جەختیشی کردەوە، هەر گفتوگۆیەکی نوێ لەگەڵ واشنتن دەبێت لەسەر بنەمای رێزی بەرامبەر بێت و نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی لەبەرچاو بگیرێت.

عەباس عێراقچی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەوروپییەکان ئێستا  زیاتر لە دۆخەکە تێگەیشتوون." هاوکات هۆشداریشی دا کە کاراکردنی میکانیزمی پەلەپیتکە (snapback) لەلایەن ئەوروپییەکانەوە هەڵەیەکی گەورەیە و لەوانەیە دۆخەکە ئاڵۆزتر بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: "گەڕانەوە بۆ دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا بەو شێوەیەی پێش شەڕ بوو، مەحاڵە." روونیشیکردەوە: دانوستاندنەکانی دوای شەڕ شێوازێکی دیکەیان دەبێت، بەهۆی ئەو لێکەوتە و قوربانیدانانەی وڵاتەکەی بینیویەتی.

لە کۆتاییدا، جەختی کردەوە: "دانوستاندنەکانی ئێران لەگەڵ ئەوروپییەکان بەردەوامە و وڵاتەکەی ئامادەیە دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن بکات، ئەگەر لەسەر بنەمای رێزی بەرامبەر بێت".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.