بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
ڕۆژی سێشەممە، 2ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پلەی گەرما بە گشتی بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، ئاسمان ساماڵ و لە ناوچەکانى باکوور پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.
پێشبینیش دەکات ڕۆژی چوارشەممە، 3ـی ئەیلوول، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی سێشەممە، 2ـی ئەیلوول:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 39 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.